گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کەرکوکەوە بۆ ئەڵمانیا

ئەو کچە کوردەى دواى 32 ساڵ بەدواى دایک و باوکیدا دەگەڕێت

2020.12.15 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو کچە کوردەى دواى 32 ساڵ بەدواى دایک و باوکیدا دەگەڕێت

ناس کورد-

نزیکەى 32 ساڵ لەمەوبەر هودا چاوى بەدنیا هەڵهێنا، بەڵام هەر خێرا لە ئامێزى دایک و باوکى بێبەشکرا و ژن و کچێک بەجیا لە کەرکوک و ئەڵمانیا لەسەر خۆیان تۆماریانکرد، ئێستاش لە زێدى لەدایکبوونى بەدواى کەسوکارى ڕاستەقینەیدا دەگەڕێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەهامەتییەکانى هودا هەر لەساتى لەدایکبوونییەوە لە ساڵى 1988 دەستیپێکرد لە نەخۆشخانەی منداڵانى کەرکوک، ئێستاش سەرەداوەکان هەر چونەتەوە ئەو نەخۆشخانەیە بۆ یەکلاییکردنەوەى چارەنوسى.

 

هودا (13ى کانونى یەکەمى 2020) چیرۆکى ژیانى بۆ پۆلیسى کەرکوک ئاشکراکرد و داوایکرد لێکۆڵینەوە لە ڕووداوى ڕفاندنى بکرێت لە نەخۆشخانە پێش 30 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ژن و پیاوێکەوە و دایک و باوکى ڕاستەقینەى بدۆزرێتەوە.

 

هودا کاتێک لە نەخۆشخانە لەدایک بووە لەلایەن ژنە کارمەندێکى نەخۆشخانەکەوە ڕفێنراوە و بەڵگەنامەکانى ساختەکردوە و ناوى منداڵەکەى خستوەتە سەر خۆى و هاوسەرەکەى، دواتر ڕەوانەى ئەڵمانیا کراوە.

 

بەپێی لێکۆڵینەوەکانى پۆلیس، ئەو ژنە بە هاوکارى مێردەکەى کە لە فەرمانگەى پێناسى شارستانى کەرکوک کاریکردووە، هوداى وەک کچى خۆى تۆمارکردووە، دواتریش کە تەمەنى گەیشتووەتە هەشت ساڵان ڕەوانەى ئەڵمانیاى کردووە بۆ ئەوەى بچێت خزمەتى کچێکى بکات کە لەو وڵاتە نیشتەجێ بووە.

 

هودا لەگەڵ گەیشتنى بە ئەڵمانیا جارێکى تر ناسنامەکەى گۆڕدرا، کچى ئەو ژنەى ڕفاندى وەکو کچى خۆى تۆماریکرد، ئەوەش بەوتەى عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک کە بۆ "ناس کورد"ى گێڕایەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە


هودا بەدرێژایی ئەو ساڵانە لە ئەڵمانیا ژیاوە تا گەورە بووە، چەند جارێک بیستویەتى کە ئەو کچى ئەو ماڵە نییە، بۆ ئەوەش لەو وڵاتە پشکینینى دى ئێن ئەى کردووە و ئەوەى بۆ یەکلایی بووەتەوە.

 

دواى ئەوەى پرسەکەى بۆ ڕوون بووەتەوە، هودا بڕیاری داوە بەدوایدا بچێت تا ڕاستییەکەى بۆ دەردەکەوێت، بۆیە پەیوەندى بە ڕێکخراوێکى تایبەت بە مافى مرۆڤى کەرکوکەوە دەکات و لە ڕێگەى ئەوانەوە پۆلیس ئاگاداردەکاتەوە و دۆسیەکەى دەجوڵێنێت.

me_ga.php?id=1833

پۆلیس هەرزوو لێکۆڵینەوەکانى دەستپێکرد و لەسەر سکاڵاى هودا، ئەو ژن و پیاوە دەستبەسەرکران کە تۆمەتبارن بە ڕفاندنى و دواتر بە کەفالەت تا ڕۆژى دادگاییکردنیان ئازادکران.

 

وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک دەڵێت، ئەو ژنە نکوڵى کردووە کە هوداى ڕفاندبێت و وتویەتى لە کۆڵان دۆزیویەتییەوە و کردویەتى بە کچى خۆى.


هودا وەک خۆى بە پۆلیسى وتووە، بەتەنها نییە لەو خێزانەدا کە "ڕفاندویانە" بەڵکو چوار منداڵى دیکەى هەمان خێزان هەمان کێشەیان هەیە، لەکۆى حەوت منداڵ کە تەنها دوانیان منداڵى ئەو خێزانەن، بەڵام تەنها ئەم بڕیاریداوە سکاڵا تۆماربکات.


تا ئێستا دوو خێزان بانگەشەى ئەوە دەکەن کە هودا منداڵى ئەوانە و پۆلیس نمونەى لێوەرگرتوون و رەوانەى بەغداى کردووە بۆ یەکلاییکردنەوەى کەیسەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

عامر دەڵێت، دەرکەوتنى ئەنجامەکان مانگێک بۆ مانگ و نیوێکى پێدەچێت و دواتر رەوانەى دادگا دەکرێت بۆ یەکلایی بوونەوەى.

 

هودا ئەمڕۆ سێشەممە گەڕایەوە ئەڵمانیا و چاوەڕوانى ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانە بۆ دۆزینەوەى دایک و باوکى راستەقینەى و کەیسەکەى سپاردووە بە ڕێکخراوى ئەمەلى تایبەت بە مافى مرۆڤ کە سێ پارێزەریان بۆ دیاریکردووە.

 

سرود ئەحمەد، بەرپرسى رێکخراوى ئەمەل کە یەکێکە لەپارێزەرەکانى هودا بە "ناس کورد" ڕاگەیاند کە دوو خێزانى دانیشتووى کەرکوک بەپیر هوداوە چوون و دەڵێن منداڵى ئەوانە، بۆ ئەوەش چاوەڕوانى ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانن.

 

وتیشى، "ئەو ژن و پیاوەى هودایان بردووە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، وا دەردەکەوێت تۆڕێکى گەورەبن".

 

یەکێک لەو ژنانەى کە دەڵێت دایکى هودایە بە پۆلیسى وتووە کە ئەو ساڵى 1988 دوو منداڵى لە نەخۆشخانە بووە و پێیان وتووە مردووە و تەرمەکانیان پێنەداوەتەوە، بۆیە گومان دەکات کە یەکێکیان هودا بێت.

me_ga.php?id=1834

هودا بە هەردوو زمانى کوردى و عەرەبى بە ڕەوانى قسە دەکات، وەک خۆى بە ئەمەلى وتووە بە هەوڵى خۆى فێرى ئەو دوو زمانە بووە و بەدواى سەرەداوەکانى کەیسەکەیدا چووە.

 

"من نازانم من بۆچى دەبێت وام بەسەر بێت پێویست بوو لەلاى دایک و باوکى خۆم بم وەک هەر کەسێکى ئاسایی"، هودا بەو شێوەیە گوزارشتى لە هەستى خۆى کردووە کاتێک کەیسەکەى بۆ ئەمەل باسکردووە.

 

هودا ئێستا لە ئەڵمانیاوە چاودێرى کەیسەکەى دەکات و چاوەڕوانى بڕیارى دادگایە بۆ ئەوەى بە دایک و باوکى راستەقینەى خۆى شاد بێتەوە، دواى 30 ساڵ دوربوون لێیان.