گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەرێم پابەند نەبووە’’

فراکسیۆنى بەدر: دانوستانەکانی هەرێم و بەغدا نەگەیشتووە بە هیچ ئەنجامێک

2020.12.15 - 16:53
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنى بەدر: دانوستانەکانی هەرێم و بەغدا نەگەیشتووە بە هیچ ئەنجامێک

ناس کورد-

سەرۆکى فراکسیۆنى بەدر لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە ڕێککەوتنەکانی لە حکومەتی فیدراڵی و دەڵێت، "دانوستانەکانی نێوان هەردوولا نەگەیشتووە بە هیچ ئەنجامێک."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن شاکر، سەرۆکى فراکسیۆنى بەدری هادی عامری کە 20 پەرلەمانتاریان هەیە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراقییە کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (15ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "حکومەتی هەرێم پابەندی 1%ی ڕێککەوتنەکانی پێشوو نەبووە لەگەڵ بەغدا و لە داهاتووشدا پابەند نابێت، بۆیە کەموموڕییەکە لە هەرێمی کوردستانەوەیە کە پابەندی ڕێککەوتنەکان نابێت."

 

وتیشی، "شاندی کوردی لە بەغدا دەستی دەستی دەکەن و دانوستان لەسەر چەند دۆسییەک دەکەن کە سەرەکی نین" و جەختی کردەوە کە "هەرێمی کوردستان پابەندی بەڵێنەکانی لەگەڵ بەغدا نەبووە."

 

زیاتر بخوێنەوە: ناوەڕۆکی 46 کاتژمێر دانوستانی چڕی نێوان هەرێم و بەغدا

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

حەسەن شاکر باسی لەوەشکرد، "حکومەتی عێراق بە ڕوونی داوای نەخشەڕێگایەکی کردووە کە هەرێمی کوردستان بتوانێت پابەندی ڕێککەوتنەکانی بێت."

 

لەبارەى پڕۆژەیاسای ساڵی 2021، حەسەن شاکر وتی، "وادەى ناردنی پڕۆژەیاساکە بۆ ئەنجومەنی وەزیران 60 ڕۆژ دواکەوتووە و پێشتر سەرۆکى پەرلەمانی ئەنجومەنی وەزیرانی لە دواخستنی ئاگادارکردووەتەوە."

 

باسی لەوەشکردووە کە "ملیۆنان هاوڵاتی عێراق چاوەڕێی پەسەندکردنی بودجەن و گەلی کوردستانیش بەشێکی دانەبڕاوە لە گەلی عێراق."