گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

داعشێک دادگایی کرا و ڕەوانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرا

2020.12.15 - 16:36
App store icon Play store icon Play store icon
داعشێک دادگایی کرا و ڕەوانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرا

ناس کورد-

ئاسایشی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا سزادانی تۆمەتبارێکی بەتۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ چەکدارانی داعش راگەیاند کە تۆمەتبارەکە بەڕەگەز عەرەبە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاند، لە پاش کۆکردنەوەی زانیاری تەواو و بەدواداچوونی ورد سەبارەت بە تاوانبارێک بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی داعش، لە ڕۆژی 22ی 9ی 2020 لەلایەن هێزەکانی یاریدەدەریەتی ئاسایشی خورماتووی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانیویانە تاوانباری ناوبراو لە سنوری ناحیەی زینانە دەستگیر بکەن و ڕوبەڕووی دادگا کراوەتەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تاوانبارەکە ناوی (ع. خ. خ. ح) بەڕەگەز عەرەبە و لە دایکبووی 1989-یە و دانیشتوی ناحیەی زینانە.

 

ئەوەش وتووە، "پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان لە پاڵ دانپێدانانی تاوانباری ناوبراو سەرەنجام ڕۆژی 7ی 12ی 2020 لەلایەن دادگای تاوانەکانی (کەرکووک/گەرمیان)ەوە سزای بەندکردنی پێنج ساڵ و یەک مانگی بۆ دەرکراوەو بۆ بە سەر بردنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کراوە.