گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەى ئەگەرى پێکدادانى گەریلا و پێشمەرگە لە دینارتە رونکردنەوە دەدرێت

2020.12.15 - 15:44
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى ئەگەرى پێکدادانى گەریلا و پێشمەرگە لە دینارتە رونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە رایگەیاند، دوای گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ سنورەکەیان دۆخەکە زۆر ئارامەو هیچ کێشەیەکیش لەنێوان پەکەکەو هێزی پێشمەرگە لە سنورەکە دروست نەبووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

شەعبان خەلیل، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە (15ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، پێش شەڕی داعش هێزی پێشمەرگە لەسنوری ناحیەکە بەتەواوی کۆنترۆڵی دۆخەکەیان کردبوو بەڵام بەهۆی شەڕی داعش شوێنی ژمارەیەک لەو هێزانەی پێشمەرگە گۆڕانکاری تێدا کراو چۆڵکران، پەکەکەش ئەوەی بەدەرفەت زانی و مەبەستی بوو لەو شوێنانە جێگیر بێت.

 

باسی لەوەشکرد، لەئێستادا هێزەکانی پێشمەرگە گەڕاونەتەوە شوینەکانی پێشتری خۆیان و جێگیرکراونەتەوەو هیچ مەترسییەک لەسەر ناحیەکە نەماوە.

 

لەبارەی مەترسی پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو پەکەکە،  بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە وتی "هیچ مەترسییەک نییەو بەگشتی دۆخەکە زۆر ئارامە".