گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکەم دەرکەوتنى هەڤاڵ ئەبوبەکر لەدواى خۆپیشاندانەکان

2020.12.15 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم دەرکەوتنى هەڤاڵ ئەبوبەکر لەدواى خۆپیشاندانەکان

ناس کورد-

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى بۆ یەکەمجار دەرکەوت، لەدواى ئەو خۆپیشاندان و ئاڵۆزیانەى پارێزگاکە بەخۆوەى بینى لەماوەى هەفتەى رابردوودا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی لاپەڕەى فەرمى پارێزگارى سلێمانى کە "ناس کورد" بینیویەتى، هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەمڕۆ  (15 كانونی یەكەمی 2020)، لە دیوانی پارێزگا پێشوازیکردووە لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی یانەی وەرزشی دوکان.

 

ئەوە یەکەم دەرکەوتنى پارێزگارى سلێمانى یە لە حەوتى ئەم مانگەوە تا ئێستا.

 

ناس کورد پەیوەندى بە نوسینگەى هەڤاڵ ئەبوبەکرەوە کرد و ئاماژەیان بەوەکرد، چەند رۆژێکە سەرقاڵ بوون بۆیە بڵاوکردنەوەى چالاکییەکانیان راگرتووە و ئەمڕۆ دەستیان پێکردووەتەوە.

 

رۆژى هەینى رابردوو لەکاتى دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان لە سلێمانى و دروستبوونى گرژى و ئاڵۆزى، دەنگۆى دەستلەکارکێشانەوەى هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پۆستەکەى بڵاوکرایەوە، بەڵام بزوتنەوەى گۆڕان بەفەرمى رەتیکردەوە.

 

هەروەها دوێنێ (دووشەممە) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی تەقەکردن لەماڵی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بڵاوکرایەوە، بەڵام پۆلیسی سلێمانی ڕەتیکردەوە.