گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاستى ئاو لەبەنداوێک دابەزى 

دابەشکردنى ئاو لە پارێزگایەکى هەرێم رادەگیرێت 

2020.12.15 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنى ئاو لە پارێزگایەکى هەرێم رادەگیرێت 

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەڵەبجە ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکات بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی روباری سیروان، دابەشکردنی ئاو لە ژمارەیەک گەڕەک ڕادەگیرێت و بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخانیش دەڵێت: "پێشتر ئاگادارمان کردوونەتەوە لە کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی سیروان و پێم سەیرە چارەسەریان بۆ نەدۆزیوەتەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت "بەھۆی دابەزینی ئاستی ئاوی روباری سیروان و بڕانی ئاو لە وەرگری پرۆژەکە، دابەشکردنی ئاو لەو گەرەکانەی ئاوی پرۆژەی (ھەڵەبجە- سیروان-سەید صادق)یان پێدەدرێت لە 16ی 12ی 2020ەوە رادەوەستێت ھەتا دانانی وەرگرێکی کاتی و لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیمان لەھەوڵی دانانی وەرگرەکاتیەکەدان بۆ ئاگاداریتان".

 

لەو بارەیەوە رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان (15ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، ئێمە پێشتر لە وەزری هاوین بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجەمان ئاگادار کردووەتەوە لەوەی ئاستی ئاو لەم وەرزەدا کەمدەبێتەوە و ئەوەش حاڵەتێکی ئاساییە، بەڵام پێم سەیرە تا ئێستا سەرچاوەیەکی دیکەیان نەدۆزیوەتەوە.

 

باسی لەوەشکرد، چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بڕە پارەیەکی دەوێت تاوەکو سەرچاوەیەکی دیکە بۆ دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە هەڵەبجە دیاری بکرێت چونکە جگە لەوەی لەم وەرزەدا ئاو کەمدەکات، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاوەکە بەکەمی رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە و بۆ ئەوەش پێویستە لەسەر ئاستی حکومەت و پارێزگاکە داوای بەردانەوەی ئاوی سیروان بکرێت.

 

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان جەختی لەوەشکردەوە، کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی دەربەندیخان نەگەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و ئەوەی ئێستا هەیە حاڵەتێکی ئاساییە.