گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

80 هەزار گرێبەستی عێراق شەش مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

2020.12.15 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
80 هەزار گرێبەستی عێراق شەش مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

ناس کورد-

لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق سەرسوڕمانی خۆی پیشاندا لەمانەوەی دۆسیەی موچەی 80 هەزار فەرمانبەری گرێبەست بە هەڵپەسێردراوی لەكاتێكدا لە یاسای قەرز بڕیاردراوە پارەیان بۆ خەرج بكرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەندامی لیژنەكە عەبدولئەمیر مەیاحی لە ڕاگەیەندراوێکدا كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە ئەمڕۆ (15 كانونی یەكەمی 2020) ئاماژەی بەوەكردووە مانەوەی 80 هەزار فەرمانبەری گرێبەست بۆ ماوەی 6 مانگ كە زۆرینەیان لە وەزارەتی كارەبان بەبێ مووچە و پارە دژی پرەنسیپەكانی دادگەری و شەفافیەتە چونكە لە یاسای قەرز پارەیان بۆ تەرخان كراوە.