گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکان چین؟

نرخى نەوت رووى لە دابەزین کرد

2020.12.15 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت رووى لە دابەزین کرد

ناس کورد-

نرخى نەوت رووى لە دابەزین کرد، لەگەڵ توندکردنەوەى رێوشوێنەکانى کەرەنتینەکردن لەئەوروپا و پێشبینییەکان بۆ باشنەبوونەوەى خواست لەسەر ئەو وزەیە لەساڵى داهاتوودا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نرخى نەوتى خۆرئاواى تەکساس (15ی کانوونی یەکەمی 2020) 36 سەنت دابەزى و نرخى هەر بەرمیلێک بە 46.63 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.

 

هەروەها نرخى نەوتى برێنت 40 سەنت دابەزى و هەر بەرمیلێک بە 49.89 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.

 

هۆکارێکى دابەزینى نرخى نەوت دەگەڕێنرێتەوە بۆ توندکردنەوەى رێوشوێنەکان لەلایەن بەریتانیا و ئیتاڵیا و ئەڵمانییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کە پێشبینیدەکرێت ببێتە هۆى کەمبوونەوەى خواست لەسەر وزە.

 

سەرەڕاى ئەوەش ئۆپیک پێشبینییەکانى بۆ باشبوونى خواست لەسەر نەوت بۆ ساڵى 2021 کەمکردەوە، بەهۆى بەردەوامى کاریگەرى پەتاى کۆرۆنا.