گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوى ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لەبارەى راگرتنى مامەڵەکان

2020.12.15 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوى ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لەبارەى راگرتنى مامەڵەکان

ناس کورد-

ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى ڕاگرتنى مامەڵەکان بڵاوکردەوە و تیایدا هاووڵاتیانى ئاگادار کردەوە کە سەردانیان نەکەن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان  کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (15ی کانونی یەکەمی 2020) ئاماژە بەوە کراوە، ئاگاداری ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عێراق لە رۆژی سێشەممەوە 15-12-2020 تاوەکو 25-12-2020 لە سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی و قەزاو ناحیەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان تەنھا ئەم مامەڵانەی لای خوارەوە دەکرێت، صحە صدور (ڕاستی و دروستی)، پێدانی صورەت قید وەرەقی و ئەلکترونی، پێدانەوەی کارتی نیشتیمانی ھاوڵاتیان، پشتگیری فەرمانگەکان.

 

لە ئاگاداریەکەدا ئەوەش هاتووە، لە 25-12-2020 تاوەکو 3-1-2021 ھەموو مامەڵەیەکی ھاوڵاتیان رادەوەستێت، بۆ ئەوەش تکایە کەس سەردانمان نەکات لە بەر جەردی ساڵانەی بەرێوەبەرایەتیمان و لە رێککەوتی 3ی کانونی دووەمی 2021 دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.