گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسی داهاتووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێم و ئێران دەکات

سه‌ركونسوڵگه‌رى ئێران له ‌هه‌ولێر: حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندى سزاكانى ئه‌مریكا نابێت

2019.05.18 - 17:30
App store icon Play store icon Play store icon
سه‌ركونسوڵگه‌رى ئێران له ‌هه‌ولێر: حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندى سزاكانى ئه‌مریكا نابێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سه‌ركونسوڵگه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران له ‌هه‌ولێر ڕایگەیاند، سزا و فشاره‌كانى ئه‌مریكا كاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و تاران نابێت و هه‌رێمیش پابه‌ند نابێت بەو سزایانەوە. مورته‌زا عه‌بادى، سه‌ركونسوڵگه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران له ‌هه‌ولێر له گفتوگۆیەکى لەگەڵ میدیایەکی وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند، "هه‌رزانى و كوالێتى باشى كاڵاى ئێران له‌گه‌ڵ ئیراده‌ى به‌هێزى هه‌ردوولا زه‌مینه‌یه‌كى باشى بۆ بازرگانى له ‌نێوان هه‌رێم ئێران سازكردووه‌ به‌جۆرێك له‌ 40%ی هاورده‌ى كاڵاى ئێرانى له ‌ڕێگه‌ى ئه‌و حه‌وت مه‌رزه‌وه‌ ده‌ڕوات بۆ عێراق كه‌ له ‌نێوان هه‌رێم و ئێران هه‌یه‌." دەشڵێت، هاوڵاتیان و به‌رپرسانى هه‌رێم ئاشنایى زۆریان له‌گه‌ڵ كاڵا ئێرانیه‌كان هه‌یه‌  بۆیه‌ به ‌شێوه‌یه‌كى باش له ‌بازاڕه‌كانى هه‌رێم بوونى هه‌یه‌. سه‌ركونسوڵگه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران له ‌هه‌ولێر له ‌باره‌ى پابه‌ندى هه‌رێمى كوردستان به‌ سزاكانى سه‌ر ئێران جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان له ‌چوارچێوه‌ى عێراقدا ناچێته‌ ژێربارى پابه‌ندبوون به ‌سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران چونكه‌ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و ئێران په‌یوه‌ندییه‌كى قوڵ و فراوانە، وتیشى، "ئەمریکییەکان جه‌نگى ده‌رونى له‌گه‌ڵ هه‌رێم و بازرگانان و كه‌سانى چالاكى ئابورى ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌م جه‌نگه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كى نابێت".
مورته‌زا عه‌بادى هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌شى له‌باره‌ى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ته‌وه‌ ئاشكراكردووه‌ و بڕواى وایه‌ دواى شه‌ڕى داعش و قه‌یرانه‌ سه‌خته‌كان پێشبینى ده‌كرێت كابینه‌ى نوێ كار و خزمه‌گوزاریی بێت و دەڵێت، " وەک هه‌میشه‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌م كابینه‌شه‌دا هه‌وڵده‌دات هاوبه‌شێكى باوه‌ڕپێكراو بێت بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان".