گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم وتەى پارتى لەسەر دەنگۆى ’’مردنى’’ وتەبێژەکەى لە بەغدا

2020.12.14 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم وتەى پارتى لەسەر دەنگۆى ’’مردنى’’ وتەبێژەکەى لە بەغدا

ناس کورد-

تەلەفزیۆنى فەرمى پارتى دەنگۆى مردنى ئارام باڵەتەیی، وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق ڕەت کردەوە و دەڵێت، تەندروستى جێگیرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەلەفزیۆنەکە لە پەخشێکى ڕاستەوخۆدا کە "ناس کورد" بینیویەتى لە زارى کەسێکى نزیک لە بنەماڵەى ئەو پەرلەمانتارەوە گواستییەوە، کە ئارام باڵەتەیی نەمردووە.

 

وتیشى، "ڕاستە ئەو پێشتر توشى کۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە، بەڵام ئەو لە ئێستادا تەندروستى جێگرە".

 

کەسە نزیکەکەى بنەماڵەى ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەشکرد، بڵاوبوونەوەى هەواڵى مردنى باڵەتەیی ئاڵۆزى زۆرى بۆ دروستکردون و خەڵکێکى زۆر هاتووەتە نەخۆشخانە.