گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەک هەفتە دەخایەنێت

باران بەخوڕ و هەورەبروسکە بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە

2020.12.14 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
باران بەخوڕ و هەورەبروسکە بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە

ناس كورد-

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق پێشبینی دەکات سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و مامناوەند هەرێمى کوردستان بگرێتەوە کە هەندێجار هەورە بروسکەى لەگەڵدا دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە (14ی کانوونی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، دابارینەکە لەهەندێ ناوچە توند دەبێت و لەهەندێ شوێنی دیکەش مامناوەند دەبێت لەگەڵ ئەگەری هەڵکردنی باى توند هاوشان لەگەڵ هەورە بروسکە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهۆی کاریگەرییەکانی نزمەپاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاستەوەیە کە پێشبینی دەکرێت تا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو کاریگەرییەکانی لەسەرئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە.

 

بەگوێرەی دەستەکە، لەگەڵ نزیکبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆکەدا پێشبینى یەکگرتنى پەڵەهەورەکان دەکرێت کە ببێتە هۆکارى دابارین لەبەرەبەیانى (سێشەممە) لەناوچەکانى خۆرئاوا و دواتر وردە وردە لاى عەسر و شەو دابارین زۆربەى ناوچەکانى خۆرئاوا و ناوەڕاست و باشور بگرێتەوە.

me_ga.php?id=1825