گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

برایەکی هۆکارەکان باس دەکات

وردەکاریی ڕاگرتنى بڕیارى ئازادکردنى عەبدوڵاى مەلا نورى لە دواساتدا

2020.12.14 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی ڕاگرتنى بڕیارى ئازادکردنى عەبدوڵاى مەلا نورى لە دواساتدا

ناس کورد-

برایەکى عەبدوڵاى مەلا نورى هۆکارى ڕاگرتنى بڕیارى ئازادکرنى براکەى ئاشکرادەکات و دەڵێت مانەوە لە زیندانى هەڵبژاردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارام مەلا نورى (14ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئێوارەى ئەمرۆ دواى ئەوەى لە بریارى ئازادکرنی عەبدوڵا ئاگادارکراونەتەوە چووەتە زیندان و عەبدوڵاى براى بینیوە.

 

وتیشى "بەڵام لەوکاتەدا بەڵێننامەیەکیان هێناوە کە عەبدوڵا پڕى بکاتەوە وەک مەرجى ئازادبوونى، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە واژۆى بکات".

 

بەوتەى ئارام، عەبدوڵا هەروەها مەرجى ئازادکردنى زیندانییەکانى دیکەى داناوە بۆ جێهێشتنى زیندان، لەبەر ئەو دوو هۆکارەکەش ئازادنەکراوە و مانەوەى لە زیندان هەڵبژاردووە.

 

عەبدوڵاى مەلا نورى ئێوارەى ئەمڕۆ بڕیارى ئازادکردنى درا، بەڵام لەدوا ساتەکانى پێش ئازادکردنیدا بڕیارەکە راگیرا.

 

عەبدوڵاى مەلا نورى نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی پێش دەستپێکردنى خۆپیشاندان لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا.

 

جگە لەو، ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخەران و چالاکانی تریش دەستگیرکران کە هەندێکیان دوای ڕۆژێک ئازاد کران.

 

عەبدوڵاى مەلا نورى پەرلەمانتارى پێشوو، لەگەڵ چەند نوسەر و چالاکوانێکدا کە ناویان لەخۆیان ناوە "دەنگە ناڕازییەکان" لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا (10ى کانوونى یەکەمى 2020)، خۆیان وەک نوێنەرى خۆپیشاندان ناساند و بانگەوازى ئەنجامدانى خۆپیشاندانى بەرفراوانیان کرد.