گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشیلە مڕومۆچە بەناوبانگەکە مرد

2019.05.18 - 16:38
پشیلە مڕومۆچە بەناوبانگەکە مرد
ناس کورد- بەناوبانگترین پشیلەی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکامن لە تەمەنی ٧ ساڵیدا مرد، ئەو پشیلەیە ناسراو بوو بە "Grumpy Cat پشیلە مڕ و مۆچەکە" و ناوی تاردار سوس بوو، یەکێک بوو لە بەناوبانگترین پشیلەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. تاردار سوس بەهۆی مڕو مۆچی بەردەوامی دەم و چاویەوە کە ئاماژەبوو بۆئەوەى لە هەموو شتێک نیگەرانە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام خاوەنی دوو ملیۆن و 600 هەزار شوێنکەوتووی هەیە. بەپێی وتەى خاوەنەکانى ئەو پشیلەیە، ڕۆژی سێشەممەی رابردوو بەهۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی ٧ ساڵیدا مردووە. لە پەیامێکدا نوسیویانە، "پشیلە مڕو مۆچەکە یارمەتی ملیۆنەها کەسی یاوە لە جیهاندا کە پێبکەنن، تەنانەت لە کاتە ناخۆشەکانیاندا." دەرکەوتنى ئەم پشیلەیە بۆ ساڵی 2012 دەگەڕێتەوە کاتێک خاوەنەکانى وێنەیەکیان بڵاوکردەوە و بە شێوەیەکى فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە. خاوەنەکانی ئەو پشیلەیە فرۆشگایەکیان هەیە و ناوی پشیلە مڕو مۆچەکەیە، کە کتێب و جلوبەرگ و ڕۆژژمێر و تاتۆی کاتی دەفرۆشێت.