گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوباد تاڵەبانى ڕوونکردنەوە لەسەر دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا دەدات

2020.12.14 - 20:21
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى ڕوونکردنەوە لەسەر دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا دەدات

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانى ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە و شکستی نەهێناوە، چاوەڕوانى بەغدان وەڵامیان بداتەوە لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجە بەرامبەر ڕادەستکردنى داهات و نەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەت کە هاوکات سەرۆکى شاندى هەرێمە لە بەغدا لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى وتى، "پابەندبونمان بە یاساى قەرز نیشانداوە، بۆ ڕادەستکردنى نەوت و داهات".

 

وتیشى، "ئێستا چاوەڕوانى وەڵامى بەغداین کە پێمان بڵێت بەرامبەر ئەوە پشکى هەرێم چەند دەبێت".

 

قوباد تاڵەبانى جەختیکردەوە کە "دانوستانەکان بەردەوامن و شکستى نەهێناوە، لە بەغداش دەمێننەوە تا دەگەن بە ڕێککەوتن."


باسى لەوەشکرد، دۆخى سیاسی لە عێراق ئاڵۆزە بۆیە فشارێک هەیە لەسەر لایەنە سیاسییەکان لەو بارەیەوە و پرسەکە کە خۆى ئاڵۆزە ئاڵۆزتر کراوە.