ناس کورد-
لەناو شاری کەلار، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و پاسکیلێک، لێخوری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا و ئەوی تریان بریندار بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (14ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "ئەمشەو لە گەڕەکی شۆرش لە کەلار، ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان (ماتۆڕ سکیلک و پاسکیلێک) ڕوویدا، لە ئەنجامی ڕوداوەکەش لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لە دەستدا و کەسیکی دیکەش بریندار بوو."
دەشڵێت، "بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریا کەوتنی شەهید هەژار کرا،
لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕووداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆ دەستی پێکردوە."