گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جۆرێکى نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزرایەوە کە خێراتر بڵاودەبێتەوە

2020.12.14 - 19:39
App store icon Play store icon Play store icon
جۆرێکى نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزرایەوە کە خێراتر بڵاودەبێتەوە

ناس کورد-

لە بەریتانیا جۆرێکى نوێی ڤایرۆسى کۆرۆنا دۆزرایەوە کە بە وتەى دەسەڵاتدارانی تەندروستی، تواناى هەیە خێراتر بڵاوبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مات هانکۆک، وەزیرى تەندروستى بەریتانیا لە لێدوانێکیدا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە (14ی کانونی یەکەمی 2020) رایگەیاند، لانى کەم لە 60 ناوچەى جیاوازى ئینگلتەرا حاڵەتى توشبوون بەو جۆرە نوێیەى کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

وتیشى، رێکخراوى تەندروستى جیهانیان لەو بارەیەوە ئاگادارکردووەتەوە و زانایانی بەریتانیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەى زیاترن لەو بارەیەوە.

 

وەزیرى تەندروستى بەریتانیا باسى لەوەشکردووە، تا ئێستا دیار نییە کە ئەو جۆرە نوێیە ببێتە هۆى ئەوەى پەتاکە قورستر بێت یاخود ڤاکسین کارى تێ نەکات.

 

دەشڵێت، بەم دوایانە زیاتر لە هەزار توشبوویان بەو جۆرە نوێیەى کۆرۆنا تۆمارکردووە.

 

جەختی کردەوە کە "زانیاری زیاترمان نییە لەسەر ئەو ڤایرۆسە بەڵام پێویستە هەنگاوی بەپەلە و کرداریی بنێین لەو بارەیەوە، بە تایبەت کە لەئێستادا دابەشکردنی ڤاکسین دەستیپێکردووە."