ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ خەزێنەی عێراق 27 ملیار دینار زیانیکردووە، بەهۆى جیاوازى نرخى فرۆشتنى دۆلار لەنێوان بانکى ناوەندى و بازاڕدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد ساحب دەراجى لە تویتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، بانکى ناوەندى هەر دۆلارێک بە 119 دینار دەفرۆشێت بە بانکە ئەهلییەکان، ئەوانیش دەیفرۆشنەوە بە 131 دینار، واتە 12 دینار قازانج لەهەر دۆلارێک.
رونیشیکردووەتەوە، ئەمڕۆ بانکى ناوەندى 230 ملیۆن دۆلارى خستووەتە مەزادەوە، کە بەهۆى فرۆشتنى بەو نرخە خەزێنەی عێراق 27 ملیار دینار زیانیکردووە.
دەراجى جەختدەکاتەوە "هەر گۆڕانکارییەک لە نرخى دراو پێویستە لەڕێگەى بانکى ناوەندییەوە بێت تا دەوڵەت و هاوڵاتى سودمەندبن لێی، نەک لە رێگەى بازرگانانى دراوەوە کە ئەوان و ئەوانەى لەپشتیانن قازانج دەکەن."
ئەمرۆ نرخی دیناری عێراق بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زۆر دابەزی، 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێکرا.