گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لقی پارتی لە چەمچەماڵ: لە سێ لاوە تەقەمان لێکرا

2020.12.14 - 18:43
App store icon Play store icon Play store icon
لقی پارتی لە چەمچەماڵ: لە سێ لاوە تەقەمان لێکرا

ناس کورد-

بەرپرسی لقی 19ی پارتی لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئەمشەو لە سێ لاوە تەقە لە بارەگاکەیان کراوە، "چەند دەقەیەک پێکدادان ڕوویداوە بەڵام هیچ زیانێکمان نییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەید ڕێبوار، بەرپرسی لقی 19ی پارتی لە چەمچەماڵ لە لێدوانێکیدا تایبەت بە "ناس کورد" (14ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 6:12ی خولەکی ئەمشەو لە سێ لاوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقە لە بارەگای لقمان کرا، پاسەوانەکانی ئێمەش وەڵامیان دانەوە و چەند خولەکێک پێکدادان ڕوویدا، بەڵام ئێمە هیچ زیانێکمان نییە."

 

لەبارەى ناسنامەى تەقەکەران، سەید ڕێبوار وتیشی، "هێشتا ڕووداوەکە تازەیە و ناتوانین ناسنامەى تەقەکەران ئاشکرا بکەین." 

 

ئەوە چەندەمین جارە لەماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا تەقە لە بارەگای لقی 19ی پارتی بکرێت لە چەمچەماڵ، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ڕانەگەیاندووە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچیان نەوتووە.

 

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.

 


رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.

 


رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.

 


تائێستا بە کۆی گشتی، شەش خۆپیشاندەر لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە کوژراون، هەروەها دوو کەس لە هێزە ئەمنییەکانیش کوژران، هاوکات نزیکەى 100 بریندار لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون.