گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گیراوەکانى خۆپیشاندانەکان

مەلا بەختیار باسى ’’700 كەیسی گەندەڵى و جاشی 140’’ دەکات

2020.12.14 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
مەلا بەختیار باسى ’’700 كەیسی گەندەڵى و جاشی 140’’ دەکات

ناس کورد-

مەلا بەختیار ئەندامى ئەنجومەنى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى داواى ئازادکردنى زیندانیانى خۆپیشاندانەکان و کارکردن لەسەر کەیسەکانى گەندەڵى و "جاشی 140" دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەلا بەختیار لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک (14ی کانونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى، "لەناو خۆپیشاندەرەكاندا، نوسەر و سیاسەتمەداری دوای راپەڕین و ئەندام پەرلەمانی خولی پێشوو گیراون، باوەڕناكەم ئەمانە، پوشێكیان سوتاندبێ‌، بەڵكو ئاشكرا دژی توندوتیژیش قسەیان كردووە".



ئاماژەى بەوەشکردووە، "هەقە گیراوە سیاسیەكان ئازاد بكرێن، ئەوانەی بارەگا و بنكەشیان سوتاندوە، بە بەڵگە لەسەریان بسەلمێنن و یاسایان بسەپێننە سەر. ئەگەر هەڵسوڕاوە خاوەن هەڵوێستە مەدەنیەكان ئازاد نەكرێن، بێگومان گرتنەكەیان رەهەندی دژە دیموكراسی وەردەگرێ‌ و لێكەوتەی خراپیشی لێدەكەوێتەوە".

مەلا بەختیار داواش لە حکومەت و پەرلەمان دەکات خۆیان بۆ ئەم کارانە یەکلایی بکەنەوە:

یەكەم: بۆ جاشەكانی 140 تەرخان بكات. جاشی 140 ئەوانەن لە كەركوك دروست كراوون و بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكانی تریش ئەتەنێتەوە.

دوەم: بۆ چارەسەری موچەی خەڵك و پاشەكەوتی موچە؛ ئەمجارەیان باشتر لە جارەكانی پێشوو، وەفدی حكومەت لە بەغداد دانوستان دەكات، رەنگە بەم سیاسەتە نیمچە چارەسەرێك بدۆزرێتەوە.

سێهەم: بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوریەكان و نەوتی دزراوی بادینان و سۆران.

چوارەم: دانانی دادگای تایبەتی بۆ سزادانی گەندەڵەكان كە زیاتر لە (700) كەیسی گەندەڵكار لە دادگادا، كەڕووی هەڵهێناوە!!