گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران: نیازی شەڕمان لەگەڵ ئەمریکا نییە

2019.05.18 - 15:54
ئێران: نیازی شەڕمان لەگەڵ ئەمریکا نییە
ناس كورد – محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوی ئێران لە میانی سەردانێكی بۆ وڵاتی چین بە ئاژانسی هەواڵی وڵاتەكەی راگەیاند" پێشبینی دەكەم شەڕ لە ناوچەكە ڕوونەدات، چونكە ئێران ویستی ململانێی نییە، هیچ وڵاتێكیش تۆانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئێرانی نییە". . ئەمڕۆ (شەممە) محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی سەردانێكی بۆ وڵاتی چین بە ئاژانسی كۆماری ئیسلامی ئێرانی وت، ئەوان نیازی شەڕیان لەگەڵ ئەمریكادا نییە و نایانەوێت ئاگری ململانێ لە ناوچەكەدا گەرم بكەن، هیچ وڵاتێكیش ناتۆانێت بەربەرەكانی ئێران بكات. . وتەكانی زەریف دوای ئەوە دێت ئاڵۆزییەكان و گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتووەتە دۆخێكی ناهەموار، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو ئەمریكا لە ئەنجامی هێرشكردنە سەر كەشتییە بارهەڵگرەكانی نەوت لە ئاوەكانی كەنداو، ژمارەی كارمەندە دبلۆماتكارەكانی لە باڵۆێزخانەكەی لە بەغداد كەمكردەوە. .