گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبدوڵای مەلا نوری ئازاد کرا

2020.12.14 - 17:02
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدوڵای مەلا نوری ئازاد کرا

ناس کورد-

ئێوارەى ئەمڕۆ عەبدوڵای مەلا نوری، ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە سلێمانی دوای سێ ڕۆژ دەستبەسەرکردن ئازاد کرا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (14ی کانونی یەکەمی 2020)، عەبدوڵای مەلا نوری کە یەکێک بوو لە ڕێکخەرانی ئەنجومەنی ناڕازای و دواتر بانگەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان کرد لە سلێمانی دووای سێ ڕۆژ لە زیندانیکردن ئازاد کرا.

 

ناوبراو نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا، جگە لەو، ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخەران و چالاکانی تریش دەستگیرکران کە هەندێکیان دوای ڕۆژێک ئازاد کران.

 

لەئێستادا بەشێک لە دەستگیرکراوان لە زیندانەکاندا ماون.

 

پەیمان عیزەدین، یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی کە هەینی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا دەستگیرکران، رۆژی شەممە ئازاد کرا و دیمانەیەکی کورتی لەگەڵ "ناس کورد" ئەنجامدا.

 

پەیمان عیزەدین بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "دوێنێ (هەینی) هەر پێش ئەوەی خۆپیشاندانەکە دەستپێبکات، بەشێوەیەکی زۆر توندوتیژانە و دڕندانە دەستگیرکراین و بردراینە کانی گۆمە."

 

وتیشی، "دواتر بردراینە هێزەکانی 70 و بەو پێیەی من تاکە ژن بووم من جیاکرامەوە و هاوڕێکانم لەوێ مانەوە و دواتر من بێ ئەوەی خۆم ئاگادار بم و پێم بڵین، ئازادکرام."