گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لیژنەى دارایى: موچەى ساڵى داهاتوى  تەواوى فەرمانبەران گەرەنتیکراوە

2020.12.14 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایى: موچەى ساڵى داهاتوى  تەواوى فەرمانبەران گەرەنتیکراوە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، لەپڕۆژە بودجەى ساڵى داهاتودا  دابینکردنى تەواوى موچەى فەرمانبەران گەرەنتى دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق کە " ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (14ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، پڕۆژە بودجەى ساڵى 2021 بۆ ماوەى یەک ساڵ تەواوى موچەى فەرمانبەران  دابین دەکات.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، سێ هۆکار هەیە کە ڕەوانەکردنى پڕۆژە بودجەى بۆ پەرلەمان دواخستووە کە یەکەمیان کورتهێنانێکى زۆرە و کار بۆ کەمکردنەوەى دەکرێت.

 

کۆچەر ڕونیشى کردەوە، دووەمیش ئەوەیە چاوەڕوانى ڕێککەوتنى نێوان بەغدا و هەرێم دەکرێت لەبارەى شایستە دارییەکان و ڕادەستکردنى بڕى داهاتەکانى هەرێم بەفیدراڵ.

 

کۆچەر دەشڵێت، هۆکارى سێهەمیش ئەوەیە، ڕێککەوتنى سیاسى لەسەر پڕۆژە بودجەى گەرەنتى تێپەڕاندنى پڕۆژە بودجەکە لەپەرلەمان دەکات.