گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پۆلیسی سلێمانی: تەقە لە ماڵی هەڤاڵ ئەبوبەکر نەکراوە

2020.12.14 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی: تەقە لە ماڵی هەڤاڵ ئەبوبەکر نەکراوە

ناس کورد-

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕەتیکردەوە، تەقە لە ماڵی پارێزگاری سلێمانی کرابێت و ڕایگەیاند، هیچ ڕووداوێکی لەوشێوەیە ڕووی نەداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی تەقەکردن لە ماڵی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بڵاکرایەوە.

 

لەوبارەیەوە، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەو دەنگۆیەی ڕەتکردەوە و بە "ناس کورد"ی وت، " بەهیچ شێوەیەک هیچ ڕووداوێکی لەوشێوەیە ڕووینەداوە و دوورە لەڕاستییەوە."

 

هاوکات، کەسێکی نزیکی پارێزگاری سلێمانی، بۆ ناس کورد هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، هەواڵەکە هەڵبەستراوە و هیچ تەقەیەک لە ماڵی پارێزگار نەکراوە.