گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەوت ساڵە دینار هێندە دانەبەزیوە

زیاتر لە حەوت ساڵە دینار هێندە دانەبەزیوە.. زیاتر دادەبەزێت؟

2020.12.14 - 11:34
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە حەوت ساڵە دینار هێندە دانەبەزیوە.. زیاتر دادەبەزێت؟

ناس کورد-

ئەگەرچی نرخی دۆلار بەرامبەر شەش دراوی جیهانی لە دابەزین دایە، بەڵام بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکردووە، شارەزایەکی بازاڕی دراویش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی کانوونی یەکەمی 2020، نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی گەیشتە 128.750 دیناری عیراقی، ئەوەش ئاستێکی پێوانەییە لە زیاتر لە حەوت سالی ڕابردوودا.

 

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لەکاتێکدایە، دراوە ئەمەریکییەکە جگە لە تمەن لەبەرامبەر شەش دراوی جیهانی-دا لە پاشەکشەدایە و لە دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا نزمترین ئاستی لەبەرامبەر شەش دراوە جیهانییەکەدا تۆمارکردووە.

 

لەوبارەیەوە جەمال عەبدولقادر، شارەزای بازاڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی (دووشەممە 14ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی وت، "لەئێستادا دۆلار تەنها بەرامبەر تمەن و دینار لە بەرزبوونەوەدایە، ئەوەش بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی هەردوو وڵاتەکەیە، لە ئێران بەهۆی سزاکانی سەری و لە عێراقیش کێشەکانی بەغدا و هەرێم و نەگەیشتنە ڕێککەوتن یەکێکە لە هۆکارەکان."

 

وتیشی، "هۆکارێکی دیکەی سەرەکی ئەوەیە کە بانکی ناوەندیی عێراق لەئێستادا دۆلارێکی کەم دەخاتە بازاڕەوە و بەهۆیەوە خواست لەسەر دۆلار زۆر بووە." 

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ناس کورد ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

 

جەمال عەبدولقادر پێشبینی دەکات، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بگاتە 130 هەزار دینار، بەڵام بەدووری دەزانێت لەوە زیاتر بەرزببێتەوە و 131 هەزار تێپەڕێنێت.

 

جەختیشیکردەوە، حکومەتی عێراق ئارەزووی ئەو بەرزبوونەوەیە دەکات، چونکە بە دۆلار نەوت دەفرۆشێت و ئەوەش لەکاتی گۆڕینەوەی پارەی نەوت دینارێکی زیاتر دەستدەکەوێت.

 

جگە لە دۆلار، نرخی زێڕیش لە دابەزین دایە و هەر ئۆنسەیەکی زێر، بەڕێژەی زیاتر لە %18 دابەزیوە، لەئێستاشدا دەنگوباس هەیە کە ئەمریکا 908 ملیار دۆلار بۆ کۆمەکی دارایی تەرخان بکات، ئەوەش لە بەرژەوەندی ژێڕ نییە.