گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسارەیەکی نوێ

هەسارەیەکی نوێ بەخێراییەکی زۆر بەرەو زەوی دێت

2020.12.14 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
هەسارەیەکی نوێ بەخێراییەکی زۆر بەرەو زەوی دێت

ناس کورد-

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو هەسارەیەکی نوێ دۆزرایەوە، ئێستا هەسارەکە بەرەو زەوی دێت و لە ڕۆژی هەینی داهاتوو بە خێراییەکی زۆر بە نزیک زەوی-دا تێدەپەڕێت، شارەزایەکی کوردیش دەڵێت، نزیکبوونەوەکە هیچ مەترسییەکی نییە و بە چاویش نابینرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەژی چەتۆ حەسەن، شارەزای بواری فەلەكناسی و لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، (دووشەممە 14ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " رۆژی هەینی داهاتوو 18ی کانوونی یەکەم كاتژمێر 9:47 خولەكی سەرلەبەیانی بەكاتی هەولێر، هەسارۆكەیەكی تازە دۆزراوەی ناسراو بە XX3 2020 بە نزیك زەویدا تێدەپەڕێت.

 

وتیشی، "تیرەی هەسارۆکەکە حەوت مەترە و بەخێرایی 5.92 كیلۆمەتر لە یەك چركەدا دەڕوات، ماوەی نێوانیشی لەگەڵ زەوی دەگاتە 57 هەزار و 148 کیلۆمەتر."

 

ئەژی چەتۆ ئاماژەی بەوەشکرد، " هەسارۆکەکە بەچاو نابینرێت، مەگەر ئەوەی زۆر نزیک بێتەوە لە زەوی کە ئەمەش لەو حاڵەتانە نییە وهیچ هەڕەشەی بەركەوتنی  نییە لەگەڵ زەوی دا نییە، ئەگەری بوونی مەترسی زۆر زۆر کەمە، مەگەر لە حاڵەتی زۆر دەگمەندا کە ئەوەش ئەگەری ڕوودانی زۆر کەمە."

 

ڕوونیشیکردەوە، " ئە هەسارۆكەیە لە 10ی ئەم مانگەدا لەرێگەی ڕوانگەی تلسكۆبی روماڵكردنی پانۆڕامی و سیستەمی وەڵامدانەوەی خێرا-Pan-STARRS)  دۆزرایەوە كە دەكەوێتە ویلایەتی (هاوای)، واتە تەنها هەشت رۆژ پێش نزیكبوونەوەی لە هەسارەی زەوی."