گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینى کەشناسى بۆ بارانبارین لەچەند ناوچەیەکى هەرێم

2020.12.14 - 09:44
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى کەشناسى بۆ بارانبارین لەچەند ناوچەیەکى هەرێم

ناس کورد- 

شارەزایەکى کەشناسى عێراقى ڕایگەیاند، کاریگەرییەکانى نزمە پاڵەپەستۆیەک کە تەنى هەواى ساردى لەگەڵدایە دابارین لەچەند ناوچەیەک بەتایبەتى ناوچەکانى هەرێم بەدواى خۆیدا دەهێنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حسێن ئەسەدى، شارەزاى کەشناسى (14ى کانونى یەکەمى 2020) لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، عێراق و هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆیەک و لەڕۆژانى داهاتوودا زیاتر دەبێت و چەند ناوچەیەکیش دەگرێتەوە بەتایبەت ناوچەکانى هەرێم و دابارینیش بەدواى خۆیدا دەهێنێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، کەشوهەوا ناو بەناو لەشێوەى پەڵە هەور دەبێت بەتایبەتى لەناوچەکانى هەرێم و ئەگەرى دابارینى نەرمە باران هەیە لەچەند ناوچەیەکى دهۆک و موسڵ و هەولێر و کەرکوک و پێشبینى دەکرێت پارێزگاى دیالەش بگرێتەوە بەڵام ناوچەکانى تر پەڵەهەور دەبێت.

 

باسى لەوەش کردووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆکەدا پێشبینى یەکگرتنى پەڵەهەورەکان دەکرێت کە ببێتە هۆکارى دابارین لەبەرەبەیانى (سێشەممە) لەناوچەکانى خۆرئاوا و دواتر وردە وردە لاى عەسر و شەو دابارین زۆربەى ناوچەکانى هەرێم و خۆرئاوا و ناوەڕاست و باشور بگرێتەوە.