گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

میدیاى پەکەکە: سێ گەریلا بەهۆى هێرشى پارتى یەوە برینداربوون

2020.12.13 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
میدیاى پەکەکە: سێ گەریلا بەهۆى هێرشى پارتى یەوە برینداربوون

ناس کورد-

میدیاکانى پەکەکە بڵاویانکردەوە، سێ گەریلا لە سنووری ئامێدى بەسەختى برینداربوون، لە ئەنجامى هێرشى "هێزەکانی پارتى" بۆ سەر هێزەکانى پەکەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی میدیاکانى پەکەکە (13ى کانونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، کاتژمێر ١١:٠٠ هێزەکانی پارتى لە ناوچەی زاڤیز سەر بە دهۆک هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی گەریلا و هیچ زیانێکى لێنەکەوتووەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها ئەمشەو هێزەکانی پارتى  لە ناوچەى دێراشى ئامێدی دووبارە هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی گەریلا و  سێ گەریلا بە سەختی برینداربوون.

 

تا ئێستا پارتى هیچ لێدوانێکى لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 

لەدواى پێکدادانەکەى چوارى مانگى رابردووى نێوانیان، ئەوە نوێترین ئاڵۆزى و پێکدادانى نێوان پارتى و پەکەکەیە.

 

هەردوولا کە چەند مانگێکە پەیوەندییەکانیان رووى لە گرژى و ئاڵۆزى کردووە و هێزیان بەرانبەر یەک کۆکردووەتەوە، یەکترى بە هۆکارى ئاڵۆزییەکان تۆمەتبار دەکەن.