گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەیەکى زووتر

پێشبینییەک بۆ وادەى گەیشتنى ڤاکسین بە هەرێم و عێراق

2020.12.13 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ وادەى گەیشتنى ڤاکسین بە هەرێم و عێراق

ناس کورد-

پزیشکێکى کورد پێشبینیدەکات کۆتایی ئەمساڵ و سەرەتاى ساڵى داهاتوو ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بگاتە عێراق و هەرێمى کوردستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

د.کامەران قەرەداغى لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا  (یەکشەممە 13ى کانونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، پێشتر باس لەوەدەکرا کە مانگى ئازارى ساڵى داهاتوو ڤاکسین بگاتە عێراق و هەرێم، بەڵام ئێستا حکومەتى عێراق و تەندروستى جیهانی فشارێکى زۆریان کردووە و پێدەچێت کۆتایی مانگى 12 یان مانگى یەک ڤاکسینەکە بگاتە عێراق و هەرێمى کوردستان.

 

وتیشى "هیوادارین لە سێ مانگى سەرەتاى ساڵى داهاتوودا ئەو ڤایرۆسە بەتەواوى بەسەر هاوڵاتیانى عێراق و هەرێمدا دابەشبکرێت و پرسەکە بە سیاسی نەکرێت".

 

د.کامەران دەڵێت، ڤاکسین دوو ئامانجى هەیە، بۆ ئەوەى خەڵک ئەو ڤایرۆسە نەگرێت و بەسەلامەتى لێی دەربچیت.