گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنە رەوانەى ناوچەکان دەکات

پەرلەمان یەکەم هەنگاو بە ئاڕاستەى خۆپیشاندانەکان دەنێت

2020.12.13 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان یەکەم هەنگاو بە ئاڕاستەى خۆپیشاندانەکان دەنێت

ناس کورد-

دوو لیژنەى پەرلەمانى کوردستان کۆدەبنەوە بۆ دروستکردنى چەند لیژنەیەکى لاوەکى بەمەبەستى بەدواداچونکردن بۆ خۆپیشاندانەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نزار غەفار ئەندامى لیژنەى ناوخۆى پەرلەمانى کوردستان (13ى كانونى یەکەمى 2020) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، سبەینێ لەگڵ لیژنەى مافى مرۆڤ کۆدەبنەوە بۆ دروستکردنى چەند لیژنەیەکى لاوەکى بۆ تاوتوێکردنى خۆپیشاندانەکان و ئەو رووداوانەى روویاندا.

 

وتیشى "لیژنەکان سەردانى ئەو ناوچانە دەکەن کە خۆپیشاندان تێیاندا روویاندا و راپۆرتى خۆیان ئامادە دەکەن و بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمانى بەرزدەکەنەوە".

 

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.         

  

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و پێنجوێن چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.         

  

تائێستا بە کۆی گشتی، شەش خۆپیشاندەر لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە و کادیرێکی ناوچەی پێنجوێنی پارتی و فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە دوکان گیانیان لەدەستداوە.