گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق دوو کۆمپانیاى کوردى لە لیستى سڕکردنى پارەى تیرۆرستان سڕییەوە

2020.12.13 - 22:07
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق دوو کۆمپانیاى کوردى لە لیستى سڕکردنى پارەى تیرۆرستان سڕییەوە

ناس کورد- 

حکومەتى عێراق کەسایەتیەک و 11 پێکهاتەى لە لیستى سڕکراوانى پارەى تیرۆرستان دەرهێنا و دوو کۆمپانیاى کوردیشى تێدایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێى بەڵگەنامەیەکى ئەمیندارێتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێڕاق کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە و ڕۆژى 9ى ئەم مانگە واژۆ کراوە، دەسەڵاتدران بڕیاریانداوە بە لابردنى کەسایەتیەک کە "محەمەد مەهدى ساڵح راوی"یە لە لیستى سڕکردنى پارەى تیرۆرستان.

 

بەپێى هەمان بەڵگەنامە، ناوى 11 پێکهاتەش دەرهێنراون کە دوانیان کوردین لە شارى سلێمانین و بریتین لە
"کۆمپانیاى چیمەنتۆى سەرچنار" و "کۆمپانیاى گشتى شەکر" لە سلێمانى.

 

بەپێى زانیاریەکان، ئەو پێکهاتانە لە ساڵى 2004 بۆ 2005 خراونەتە لیستەکەوە.