گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى قوباد تاڵەبانى لەبارەى واژۆکردنى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا

2020.12.13 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى قوباد تاڵەبانى لەبارەى واژۆکردنى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا

ناس کورد-

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەدوریزانى سبەینێ هیچ شاندێک لە هەرێمەوە بۆ ڕێککەوتن بگاتە بەغدا و رایگەیاند، گفتوگۆکانى هەرێم و بەغدا هێشتا ماویەتى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى شاندى دانوستانکارى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەغدا، ئاماژەى بەوە کرد کە هێشتا هەولێر و بەغدا ماویانە بگەن بە ڕێککەوتن.

 

لەبارەى دەنگۆى چوونى شاندێکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا بۆ واژوکردنى رێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا تاڵەبانى ڕونیکردەوە "بڕوا ناکەم سبەینێ هیچ شاندێک لە هەرێمەوە بۆ رێککەوتن بێتە بەغدا".

 

سەرۆکى شاندى دانوستانکارى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەغدا لەلێدوانێکى بۆ وێستگە نیوز ئاماژەى بەوە کردوە کە هەرچەندە هەنگاوى باش چونەتە پێشەوە لە گفتوگۆکان بەڵام هێشتا ماویانە بگەن بە ڕێککەوتنى کۆتایى.