گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆتایی بە بەهارە زستاناوییەكە دێت؟

گۆڕانكاری بەسەر كەشوهەوای شارەكاندا دێت

2019.05.18 - 14:36
گۆڕانكاری بەسەر كەشوهەوای شارەكاندا دێت
ناس كورد- دەستەی كەشوهەوای عێراق، پێشبینییەكانی كەشوهەوای شارەكانی عێراقی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات كە لەرۆژانی داهاتوودا پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئەگەری نمە باران هەیە. . بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەستەی كەشوهەوای عێراق كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئەمڕۆ (شەممە) لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی كوردستان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران، بەڵام لە ناوچەكانی باشور ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری كەشێكی خۆڵاوی هەیە. . لەبارەی پلەكانی گەرماش، لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست 43 پلە دەبێت بەتایبەتی لە بەغداد، لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە هەولێر37 پلە و لە ناوچەكانی باشوریش 44 پلە و لە بەسڕە 43 پلە دەبێت. . راگەیەندراوەكە پێشبینییەكانی كەشوهەوای سبەینێ‌ (یەكشەممە)ی خستۆتەڕوو و تیایدا هاتووە، پێشبینی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكرێت لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەگەری باران بارین لەم ناوچانە و لە ناوچەكانی باشور، بەهەمان شێوە كەشوهەوای ڕۆژی دووشەمە هاوشێوەی ڕۆژی پێش خۆی دەبێت لەگەڵ دابەزینی نوێی پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان. . روونیشكراوەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، بەڵام ڕۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا نایەت. .