گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ ناس: زۆربەی وڵاتانی جیهان چاویان لەوەبەرهێنانە لە عێراق

2019.03.06 - 16:08

ناس کورد-

 

پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق ‏ڕایدەگەیەنێت زۆربەی وڵاتانی جیهان چاویان لەوەبەرهێنانە لە عێراق، هەروەها باس لەوەش دەکات پێشبینییەکان ئاماژەن بۆ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی عیراق بۆ 80 ملیۆن کەس لە 20 ساڵی داهاتوودا.

لە شەشەمین دیداری سلێمانی، عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "زۆربەی وڵاتانی جیهان ئێستا چاویان لەوەیە وەبەرهینان لە عیراقدا بکەن، چونكە ‏ئەو هەلە ئابورییانەی كە لە عیراقدا هەن زۆرن، بەلام زۆربەی ئەو وڵاتانەی كە دەیانەوێت ‏وەبەرهێنان بكەن، پیویستیان بە ڕەخساندی كەشێكی ئارامە، هەم لەڕوی ئابورییەوە، هەم لەڕوی ئەمنییەوە، ‏بۆ ئەوەی دڵنیابن لە ئەو پارانەی كە دەیخەنە ناو بازاڕی كارەوە".

پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق ‏ئاماژەی بەوەشکرد: "دەبێت لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوودا گرنگی بە ‏سێكتەرە ئابورییەكانی وەک كشتوكاڵ و پیشەسازی بدەین، بۆ ئەوەی بە تەواوی پشت بە نەوت نەبەستین، چونكە بەپێی‌ پیشبینییەكان ڕێژەی دانیشتوانی عیراق لە  20 ساڵی داهاتودا دەگاتە 80 ملیۆن كەس".

‏ عەلی عەلاق ‏ گەشبینە لە ماوەیەكی نزیكدا چانسەكانی وەبەرهێنان لە عیراقدا زیاد بکات، داواشی لە لایەنە سیاسییەكان کرد هاوكاربن بۆ دابینكردنی كەشێكی لەبار ‏بۆ ڕاكێشانی سەرمایە بۆ ناوخۆی وڵات.