گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵکشان و داکشانى بەرچاو

گۆڕانکارییەکانى نرخى دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕدا

2020.12.13 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکارییەکانى نرخى دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕدا

ناس کورد-

نرخى دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕدا لە هەرێمى کوردستان تاڕادەیەک بەبەرزى مایەوە و بەڕێژەیەکى زۆر پارێزگارى لەو نرخە بەرزەى کرد کە پاش نیوەڕۆ تۆماری کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى بەدوداچوونى "ناس کورد"، نرخى 100 دۆلار ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستنى بازاڕدا بەرانبەر 127 هەزار و 450 دینار مامەڵەى پێوەکراوە.

 

 ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لەکاتى کردنەوەى بازاڕدا 100 دۆلار  بە 126 هەزار و 750 دینار بوو، پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆش بە 127 هەزار و 600 دینارمامەڵەى پێوەکرا.

 

نرخى دۆلار زیاتر لە مانگێکە بەرانبەر دینارى عێراق و بەرزبوونەوەى بەرچاوى بەخۆوە بینیوە و بۆ سەرووى 125 هەزار دینار بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا پێشتر بەگشتى لە 120 هەزار دیناردا نرخەکەى جێگیربوو.