گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

یەکەم هەڵوێستى فەرمى لە هەرێمەوە لەبارەى پێکهێنانى حەشدى کوردى

2020.12.13 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێستى فەرمى لە هەرێمەوە لەبارەى پێکهێنانى حەشدى کوردى

ناس کورد- 

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان رونکردنەوەیەکى لەبارەى پێکهێنانى حەشدى کوردى بڵاوکردەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە رونکردنەوەکەى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە وەزارەتى ناوبراو پەیوەندى بە دەستەى حەشدى شەعبی کردوە و ئەوان رەتیان کردۆتەوە کە ئاگادارى پێکهێنانى حەشدى کوردى بن لە ناوچە جێناکۆکەکان. 

 

دەقی راگەیێندراوەکە وەزارەتی ناوخۆ
 
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
 
 
لە بارەی بڵابوونەوەی هەواڵێك لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە دروستكردنی هێزێكی ‌‌چەكداری كورد لە پارێزگای كەركووك كە سەر بە حەشدی شەعبی بێت، بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین كە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە پەیوەندیمان بە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كردووە بۆ بە دواداچوونی بابەتەكە.
 
 
لە وەڵامی بەدواداچوونی ئێمەدا، دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتی کردەوە كە هیچ هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ كوردستانیان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دروست ناكرێت و ئەوان ئاگاداری دروستبوونی هیچ هێزێكی لەو شێوەیە نین لە پارێزگای كەركووک  و لە لایەن خۆشیانەوە بەدواداچوون بۆ بابەتەكە دەكەن وئەگەر هیچ هەنگاوێكێش هاوێژرابێت بۆ دروستكردنی ئەو جۆرە هێزە، ئەوا لە لایەن سەرۆكایەتی دەستەكەیانەوە کاردەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی.
 
وەزارەتی ناوخۆی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
هەولێر
13/12/2020