ناس کورد-
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە، موچەی مانگی 10ی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەرچەندە تائێستا 320 ملیار دینارەکەى بەغدا نەگەیشتووەتە هەرێم، بەڵام چوارشەممەى ڕابردوو، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10ی ئەمساڵ بە لێبڕینی 21%ەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەم دەستە و وەزارەتانە موچە وەردەگرن:
- وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
- خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان
- ئەنجوومەنی دادوەری
- وەزارەتی داد
- وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی
- وەزارەتی پلاندانان
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
- دیوانی چاودێریی دارایی
- دەستەی مافی مرۆڤ
- دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی دەسپاكی
- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی
- دەزگای گشتیی كاروباری مین