ناس كورد-
دوێنێ به‌هێز حسێن، رۆژنامه‌نوس و میدیاكار له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان بۆ ماوه‌یه‌ك لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی زاخۆوە دەستگیرکرا و پاشان ئازاد کرا، ناوبراو هۆکارەکەى ڕوون دەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له‌و باره‌یه‌وه به‌هێز حسێن لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی یەکێتی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (13ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كم به مۆبایله‌كه‌م به‌ده‌نگ و وێنه قسه‌م ده‌كرد، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌بیانوی وێنه‌گرتنی شوێنه‌كه ده‌ستگیریان كردم و دوای چه‌ند سه‌عاتێك لهدهستبهسهركردنم ئازاد كرام."
دەشڵێت، "دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و سنووره بۆیان روون بوه‌وه كه وێنه‌م نه‌گرتووه و ته‌نیا به ته‌له‌فۆن قسه‌م كردووه، ئازادیان كردم."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "هیچ سهرپێچییهكم ئه‌نجامنه‌دابوو، به‌ڵام نازانم هۆكاری ده‌ستگیركردنم چی بوو. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، مامه‌ڵه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان تا ئازادكردنم ئاسایی بوو."