گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری کۆتایی چەندە؟

لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان ’’ئاماری هەڵە’’ لەبارەى قوربانیانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە

2020.12.13 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان ’’ئاماری هەڵە’’ لەبارەى قوربانیانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

بەپێی ئاماری فەرمی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، لە خۆپێشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 10 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 70 کەسیش برینداربوون، بەڵام لە بەدواداچوونێکی ناس کورد کە پشتی بە سەرچاوەی جیاواز بەستووە، دەرکەوت ئەو ئامارە ڕاست  و ورد نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای پەرەسەندنی زیاتری خۆپیشاندانەکان بە تایبەتی لە شارەکانی چەمچەماڵ، کفری، سەیدسادق و پیرەمەگرون کە کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە، "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سنوری پارێزگای سلێمانی کرد، بەگوێرەی بەداواداچوونەکان کە پشت ئەستورە بە داتاو ئامارەکانی سەنتەری فریاکەوتنی وخزمەتگوزاریی پزیشکی پارێزگای سلێمانی، دەرکەوتووە لە خۆپیشاندانەکاندا تەنها هەشت کەس گیانیلەدەستداوە نەک 10 کەس.

 

بەوەش، ئامارەکانی "ناس کورد" جیاوازە لەو ئامارەى کە لەلایەن شاخەوان ڕەئوف، سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی پێکراوە کە گوایە لە خۆپیشاندانەکاندا لە سنوری پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 70 کەسیش برینداربوون".


ناس کورد بۆ وردبوونەوە لە ئامارەکەی سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندی بە خودی شاخەوان ڕەئوفەوە کرد بەڵام ناوبرا وتی، "لە ئێستادا ئامارەکەم لە بەردەستدا نییە، دواتر پەیوەندیم پێوە بکەن بۆ ئەوەی ئامارەکانتان بۆ بخەمە ڕوو".

 

دواتر ناس کورد چەند جارێکی پەیوەندی بە شاخەوان ڕەئوفەوە کرد بەڵام وەڵامی تەلەفۆنەکانی نەدایەوە.

 

قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەم شێوەیە بووە، کفری دوو کەس، سنوری قەزای چەمچەماڵ دووکەس، قەزای پێنجوێن یەک کەس، دوکان یەک کەس، دەربەندیخان یەک کەس، سەیدسادق یەک کەس.

me_ga.php?id=1814

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.


رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا، بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.


رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) لە سەیدساق خۆپیشاندا دەستی پێکرد وخەڵک رژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، بیناى قایمقامیەت سوتاند.

 

رۆژی هەینی( 11ی کانوونی یەکەمی 2020) لە شاری سلێمانی لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان، ژمارەیەک لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە دەستگیرکران، لەنێویاندا عەبدوڵڵا مەلا نووری، شێرکۆ حەمە ئەمین و پەیمان عیزەدین پەرلەمانتارانی پێشووی گۆڕان و چەند چالاکوانێکی دیکە دوێنێ بەشێکیان ئازادکران.