ناس کورد-
بەشێک لە مامۆستایانی ئاینی لە سلێمانی، داوا لە پارێزگار و بەرپرسانی ئەمنی دەکەن هەڵوێستیان هەبێت و گیراوانی خۆپیشاندانەکان ئازاد بکەن، "بە تایبەت مامۆستا عوسمان شیرەیی کە لە خۆپیشاندانەکانی هەینی ڕابردوو دەستگیرکراوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا کە ناس کورد گواستییەوە (13ی کانونی یەکەمی 2020)، بەشێک لە مامۆستایانی ئاینی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی شەش خاڵییان خستەڕوو و ڕایانگەیاند، خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی گەندەڵی داوایەکی شەرع و ڕەوایە.
ئەو مامۆستایانە دەشڵێن، "کوشتن تاوانێکە گەورەترە لە ڕوخاندنی کەعبە، بۆیە بە هیچ پاساوێک ناکرێت خوێنی ڕۆڵەی ئەم گەلە بڕژێت."
جەختیان کردەوە کە "پێویستە خۆپیشاندانەکان بەبێ توندوتیژی بەڕێوەبچێت و شەرعی نییە دەست بۆ فەرمانگە و دەزگا خزمەتگوزارییەکانی حکومەت ببرێت."