گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مامۆستایانی ئاینیی کۆیە: بەپەلە هێزی سەربازی لە شارەکان بکشێنەوە

2020.12.13 - 10:16
App store icon Play store icon Play store icon
مامۆستایانی ئاینیی کۆیە: بەپەلە هێزی سەربازی لە شارەکان بکشێنەوە

ناس کورد-

بەشێک لە مامۆستایانی ئاینیی کۆیە لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستانەوە پەیامێکیان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کرد، داوایان کرد هێزە سەربازییەکان بە پەلە لەناو شارەکان بکشێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە کۆنفرانسەکەدا کە (یەکشەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2020) ئەنجامیاندا،  ئەو مامۆستا ئاینییانە داوایانکرد، "پێویستە مانگانە و لەکاتی خۆیدا بەزووترین کات دەستبکرێت بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە بێ دواکەوتن و بی لێبڕین."

 

ئاماژەیان بەوەشكرد، "پێویستە بە زووترین کات و بەپەلە ئەو هێزە سەربازییانەی هێنراونەتە ناو شارەکان و بوونەتە مایەی ترس بۆ هاووڵاتیان ببرێنەوە شوێنەکانی خۆیان."

 

هاوکات داواشیانکرد، "هەرچی زووە ڕێگەبدرێت بە خۆپیشاندانی هێمانانە و ئاشتیانە بە سەرپەرشتی مامۆستایانی ئاینی لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم."

 

داواکارییەکی دیکەی ئەو مامۆستا ئاینییانە، ئازاکردی بەپەلەی ئەو کەسانەیە کە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون و تائێستا بێسەروشوێنن.

ئەو مامۆستا ئاینییانە جەختیشیانکردەوە، پێویستە بەزووترین کات تەقەکەران و بکوژانی خۆپیشاندەران دەستگیربکرێن و بەپێی یاسا و شەرع سزابدرێن.