گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاو و ڤیزا و دۆخی ئەمنی

ئەو بابەتانە ئاشکرا کران کە کازمی دەیەوێت لەگەڵ ئەردۆغاندا یەکلایی بکاتەوە

2020.12.13 - 10:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو بابەتانە ئاشکرا کران کە کازمی دەیەوێت لەگەڵ ئەردۆغاندا یەکلایی بکاتەوە

ناس کورد-

باڵیۆزی عێراق لە تورکیا گرنگترین ئەو تەوەر و بابەتانە ئاشکرا دەکات لە کازمی لە سەردانەکەی بۆ تورکیا تاوتوێ دەکات کە بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجامی بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە تورکیا لە لێدولنێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی (13ی  کانونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  لە 17ی ئەم مانگەدا لەسەر داوای سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقیش بەمزوانە بەرەو ئەنقەرە بەڕێدەکەوێت بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ سەردانەکە.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "كازمی و شاندی یاوەری لەو سەردانەدا دۆسیە سیاسی و ئابورییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەكەن سەرەڕای دۆسیەی پەتای كۆرۆنا، سەردانەکەش تەواوكاری دانوستاندنەكانی نێوان عێراق و توركیایە لەبارەی دۆسیەكانی ئاو و پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەكانی نێوانیان".

 

هەروەها جەنابی ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیارە کازمی پرسی کاراکردنەوەی لیژنەی باڵای ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێی بکات کە لەلایەن وەزیری نەوتی عێراق وەزیری وزەی تورکیا سەرپەرشتی دەکرێت، پارە بلۆک کراوەکان، کێشەی ڕەوندی عێراقی لە تورکیا، سپیکردنەوەی پارە، پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراق، ئاسایشی سنورەکان و ڕێگرتن لە دزەکردنی تێرورستان، کۆمەڵێک دۆسیەی دیکەن کە بڕیارە لەوسەردانەدا کازمی تاوتوێیان بکات".

 

لەناوەڕاستی تشرینی یەكەمی 2020، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا بە فەرمی داوای لە كازمی كرد سەردانی توركیا بكات.