گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

دادگای نەمسا یاسایەکی لە بەرژەوەندی موسڵمانەکان هەڵوەشاندەوە

2020.12.13 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای نەمسا یاسایەکی لە بەرژەوەندی موسڵمانەکان هەڵوەشاندەوە

ناس کورد-

دادگای دەستوریی نەمسا یاسای قەدەغەکردنی سەرپۆشی لە قوتابیانی سەرەتایی هەڵوەشاندەوە و دەڵێت، یاساکە پێچەوانەی دەستورە ولە هەمانکاتیشدا هانی سیاسیەتی ڕەگەزپەرستی دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دادگای دەستوریی نەمسا کە گەورەترین دەسەڵاتی دادوەریی ئەو وڵاتەیە لەبارەى هەڵوەشاندنەوەى ئەو یاسایە دەڵێت، یاساکە بە پێچەوانەی پرەنسیپەکانی یەکسانییە بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە بیروباوەڕە ئاینییەکانەوە هەیە.


بەگوێرەی یاساکە، هەر کچە قوتابییەکی خوار تەمەن 10 ساڵ سەرپۆشی بەسەرەوە بێت، ڕێگەی پێنادرێت بخوێنێت، بڕیارەکەش بووە هۆی ناڕەزایەتیی بەشێك لە خێزانە موسڵمانەکانی ئەو وڵاتە.


دادگای دەستوریی نەمسا بڕیارەکە بە "دژ بە ئازادی و یەکسانیی مرۆڤ" ناوبرد و سەرۆکی دادگای دەستوریی نەمسا ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەم یاسایە کاری لەسەر ئەوە کردوە جۆرە جلوبەرگێكی تایبەت ڕەت بکاتەوە و شێوازێکی دیکەی جلوبەرگ بەسەر مرۆڤەکان بسەپێنێت. ئەمە دژ بە ئازادیی مرۆڤەکانە کە لە دەستوردا هاتووە. هەموو کەسێك مافی هەیە چارەنوس و شێوازی ژیانی خۆی بەدەستی خۆی دیاری بکات".


یاسای قەدەغەکردنی سەرپۆش لە قوتابیانی سەرەتایی لە مانگی ئایاری ساڵی 2019 لە پەرلەمانی نەمسا پەسندکرا کە لەلایەن هەردوو هاوپەیمانیی راستڕەوی پارتی گەل و پارتی ئازادی کۆسێرڤاتیڤ پێشنیاز و تێپەڕ کرا، تەنیا چەند رۆژێك بەر لە هەرەسهێنان و هەڵوەشانەوەی حکومەت بەهۆی گەندەڵییەوە".


یاساکە لەکاتی دەرکردنی تەنها بەسەر کچە بچکۆلە مۆسڵمانەکاندا جێبەجێدەکرا کە لە قۆناغی سەرەتایی دەیانخوێند، ئەومنداڵانەی کە بەهۆی ئاینەکەیانەوە هەرجۆڕە شتێکیان لەسەردەکرد یاساکە نەیانیدەگردەوە، وەک منداڵە سیخەکان وجووەکان.


هەڵوەشاندنەوەی یاساکە دوای ئەوە هات کە خانەوادەی دوو کچە موسڵمان کە تەمەنیان لە 10 ساڵ کەمترە تانەیان لە یاساکەدا، کاتێک ڕێگریان لێکرابووە بچنە قوتابخانەبە لەچکەوە.