گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەسەری کۆرۆنا لە شیری دایکدا

’’ئاڵتونی سپی’’ چارەسەری کۆرۆنا لە شیری دایکدا

2020.12.13 - 08:55
App store icon Play store icon Play store icon
’’ئاڵتونی سپی’’ چارەسەری کۆرۆنا لە شیری دایکدا

ناس کورد-

لەدوای دروستکردنی چەند جۆرێک لە  ڤاکسینی کۆرۆنا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ جۆرە چارەسەرێکی سەرەکی بۆ پەتاکە نەدۆزراوەتەوە و کۆمەڵێک زانای ئوستراڵیش پێیانوایە، چارەسەری کۆرۆنا لە شیری دایک-دایە و بە ئاڵتونی سپی ناوی دەبەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"ی بەڕیتانی (یەکشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، کۆمەڵێک زانای ئوستراڵی سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەن لەسەر جۆرێک لە پڕۆتین کە لە شیری دایکدا هەیە تا وەک چارەسەرێکی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت.

 

شیری دایک یەکێکە لەسەرەکیترین سەرچاوەکانی پڕۆتینی "لاکتۆفیرین" و بەڕێژەیەکی کەمتریش لە شیری مانگادا هەیە.

 

لاکتۆفیرین پڕۆتینێکە کە هاوکاری سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ دەکات بۆ ڕێگەگرتن لە ڤایرۆسەکان و پاراستنی سیستمی بەرگریی لەش.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "ساينس دايركت"ی زانستی، لە هەر میلیلترێک شیری دایکدا یەک بۆ دوو میلیگرام پڕۆتنی "لاکتۆفیرین" هەیە کە سەدان هێندەی بڕی پڕۆتینەکەیە لە شیری ئاژەڵیدا.

 

لەئێستادا ژمارەیەک زانای پزیشکی لە کۆمپانیای "فریدوم فودز" لە ئوستراڵیا بە سەرپەرشتی حکومەتی ئەو وڵاتە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەوبارەیەوە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک.

 

سۆنیا کوکولگان، سەرۆکی زانستی خۆراکی لە کۆمپانیاکە بە "کەناڵ 7"ی فەرمیی وڵاتەکەی وتووە، لێکۆڵینەوەکان لەسەر پڕۆتینی لاکتۆفیرین ئەنجامی باشی هەبووە.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، "هەرشتێک بتوانێت هاوکاری بکات لە بەرگرتن بە کۆرۆنا لە جیهاندا ئەوە زۆر گرنگە."