گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاردانەوەی توند

کاردانەوەیەکیتری توند بۆسەر لێکگەیشتنی بەغدا و هەولێر

2020.12.12 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
کاردانەوەیەکیتری توند بۆسەر لێکگەیشتنی بەغدا و هەولێر

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى سەدرییەکان ڕەخنە لە لێکتێگەیشتنى نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و نەوت دەگرێت و دەڵێت، پارە بۆ هەرێم دەنێردرێت لەکاتێکدا پشکى پارێزگاکانى باشور نەنێردراوە و هەزارەها گرێبەست و وانەبێژ لە عێراق ماوەى ساڵێکە بێ موچەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق سەلیتى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لەسەر فراکسیۆنى سائرونى سەربە موقتەدا سەدر (شەممە 12ى کانونى یەکەمى 2020) لە هەژماری خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر نوسیویەتى، وەزارەتى نەوت دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوتى بەسرە، میسان، ناسریە، کوت و کەرکوک هەناردە دەکات و بەسەر هەموو عێراقیەکاندا دابەش دەکرێت بەپێى دەستور.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، هەرێمى کوردستانیش 430 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات کە 17%ى نەوتى هەناردەکراوى عێراق پێکدەهێنێت، سەرۆک وەزیرانیش ئەمڕۆ دێت پارە ڕەوانەى کوردستان دەکات کە پێچەوانەى یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى داراییە کە ڕادەستکردنى نەوتى کردوە بە مەرجى ڕەوانەکردنى هەر بڕە پارەیەک.

 

سەلیتى جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئەوەش پشکى پارێزگاکانى باشور نەنێردراوە و هەزارەها عێراقى گرێبەست و وانەبێژ پشتگوێخراون کە ساڵێکیان بەبێ موچە بەڕێکردووە.

 

پێشتریش، حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "هەر ڕێککەوتنێک تایبەت بە نەوت و شایستەداراییەکان کە بڕیارە لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت، پێویستە دژ نەبێت لەگەڵ بڕگەکانی یاسای کورتهێنانی دارایی، بەپێچەوانەوە ڕێککەوتنێکی پوچەڵە."