گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ڕاپۆرتێکی ئەڵمانی: پەڕینەوەی خۆپیشاندانەكان بۆ ژێر دەسەڵاتی پارتی مەترسی زۆر دروست دەكات

2020.12.12 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێکی ئەڵمانی: پەڕینەوەی خۆپیشاندانەكان بۆ ژێر دەسەڵاتی پارتی مەترسی زۆر دروست دەكات

ناس کورد-

كەناڵی "دوێچەڤیلە"ی ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر خۆپیشاندانەکانى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوەدەدات، لە ئەگەری پەڕینەوەی خۆپیشاندانەكان بۆ ژێر دەسەڵاتی پارتی، مەترسی زۆر لەسەر دەسەڵات دروست دەكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێچەڤیلە لە ڕاپۆرتێکدا هێماى بۆ ئەوەکردوە، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكانی سلێمانی سوتاندنی چەندین بارەگای حزبی و حكومی لێكەوتۆتەوەو تەنانەت بەشێك لەو حزبانەش كە لە حكومەتدا نین، هێزە ئەمنییەكانیش غازی فرمێسكڕێژ، گوللـەی پلاستیكی و زیندویشیان بەكارهێناوە بۆ سەركەوتكردنیان و دەیان كەسیشیان دەستگیركردون و هەشت كەس كوژراون و نزیكەی 65ی دیكە بریندار بون، هێڵی ئینتەرنێت فیلتەر كراوە و قەدەغەی هاتوچۆ سەپێنراوە.

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، نەوەیەكی نوێی گەنج هەن دەیانەوێت كاریان هەبێت بەڵام بێكارن، هەر ئەوانەشن هاتونەتە سەر شەقام، هاوشێوەییەك لەنێوان خۆپیشاندانەكانی ناوچەکانى ترى عێراق و كوردستاندا هەیە و هۆكارەكانیشیان تاڕادەیەك هاوشێوەن.

 

ریناد مەنسور بەڕێوەبەری دەستپێشخەری عێراق لە پەیمانگاى "چاتام هاوس"ی بەریتانی وتویەتی، تەنانەت لە سلێمانی هاوسۆزییەكی زۆر بۆ خۆپیشاندەرانی باشوری عێراق هەیە، چیدی ناتوانرێت ئینتمای هاووڵاتیان لەڕێگەی دامەزراندنیانەوە بكڕدرێت و دەسەڵاتدارانیش چیدی ناتوانن سود لە ئایدۆلۆژیا كۆنەكانی وەك كوردایەتی و حزبی وەربگرن بۆیە پەنادەبەنە بەر جۆرێك لە جۆرەكانی سەركوتكاری.

 

کەناڵەکە پرسیارى ئەوەش دەکات، دەكرێت ئەم خۆپیشاندانانە بە سەرەتای "بەهارێكی كوردی" ناوببرێت؟، خۆپیشاندانەكان تائێستا لە سنوری سلێمانی قەتیس ماون و بانگەواز بۆ پەڕینەوەیان هەیە بەرەو سنورەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی، ئەگەر ئەوەش ڕوبدات ئەوا كاریگەرییان زۆر زیاترەو مەترسی زیاتر لەسەر دەسەڵات دروست دەكەن.