ناس کورد-
ناجى سەعیدی، ئەندامی لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد، نیازى ئەوەیان هەیە زیاتر لە 250 هەزار پلەى وەزیفى لە پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى داهاتودا جێبکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەعیدی (شەممە 12ى کانونى یەکەمى 2020) بە ئاژانسى فەرمى عێراقییەى وتووە، پێشبینى دەکرێت ڕۆژى سێشەممە ئەنجومەنى وەزیران دەنگ بە پرۆژە یاساى بودجە بدات.
ڕونیشیکردووەتەوە، لیژنەى دارایى کار دەکات بۆ ئەوەى زیاتر لە 250 هەزار پلەى وەزیفى لە پرۆژە یاساکەدا جێى بکرێتەوە، ئەوەش لە ئەنجامى سڕینەوە و نوێکردنەوە.
سەعیدی هێماى بۆ ئەوەشکردووە، پرۆژە یاساى بودجە شایستەکانى بڕیارى 315ى تایبەتى تێدا دەبێت بەپێى سیستمى گڕێبەست و کرێى ڕۆژانە لە سەرجەم وەزارەت و دەستەکان، هەروەها بودجەى وەبەرهێنانى پارێزگاکانى تێدا دەبێت.