گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەسترێژی سێکسی

پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ دەستدرێژی سێکسى کردەسەر منداڵێکى 11 ساڵان

2020.12.12 - 22:11
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ دەستدرێژی سێکسى کردەسەر منداڵێکى 11 ساڵان

ناس کورد-

پیاوێکى تەمەن 40 ساڵان دەستدرێژى سێکسى دەکاتە سەر کچێکى منداڵى 11 ساڵان و دواتر لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى ئاگادارى لە پۆلیسى بەغداوە بە "ناس"ى وت، پیاوێک کە تەمەنى نزیکی 40 ساڵە دواى ئەوەى منداڵێکی بە فێڵ ڕاکێشاوە بۆ ناو ماڵەکەى دەستدرێژى سێکسى کردووەتەسەر.

 

بەپێى وتەى سەرچاوەکە، منداڵە کچەکە تەمەنی تەنها 11 ساڵە و ڕووداوەکە لە ناوچەى کازمییەى شارى بەغدا ڕوویداوە، دواتریش کەسوکارى منداڵەکە هێزەکانى پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە.

 

بەپێى وتەى هەمان سەرچاوە، منداڵەکە گواستراوەتەوە نەخۆشخانە بۆ پشکنین و ئامادەکردنى پەڕاوى لێکۆڵینەوە و پیاوەکەش لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کراوە بۆ لێکۆڵینەوە و ڕادەستکردنى بە دادگا، بۆ ئەوەى سزاى دادپەروەرانەى خۆى وەرگرێت.