گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتارێک لە سەرۆک کۆماری عێراقەوە

سەرۆک کۆماری عێراق وتارێکی پێشکەش کرد

2020.12.12 - 21:33
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆک کۆماری عێراق وتارێکی پێشکەش کرد

ناس کورد-

لەمیانی ووتارێکدا لە کۆنگرەی لوتکەی کەشوھەوای جیھانی دا، سەرۆك كۆمار رایگەیاند عێراق ھەنگاوی خێرا دەنێت بۆ پاڵپشتیکردنی بەرھەمھێنانی وزەی نوێ و خستنەگەڕی میکانیزمی تەندروست بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری کەشوھەوا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 12ی کانونی یەکەمی 2020، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی ووتارێکدا لە کۆنگرەی لوتکەی کەشوھەوای جیھانی دا رایگەیاند، "‎مایەی شانازیمە رایبگەیەنم كە پەرلەمانی عێراق لە 22/9/2020 پڕۆژە یاسای چوونەپاڵ رێككەوتننامەی پاریسی بۆ كەشوهەوا-ی پەسەندكرد، ئەم هەنگاوە گەورەیە بووە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ لە پشتبەستن بە ھەمە جۆرکردنی سەرچاوەی ئابووری و پاڵپشتیكردنی بەرهەمهێنانی ووزەی نوێ و خستنەگەڕی میكانیزمی تەندروست."

 

کۆنگرەکە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھاوکاری بەریتانیا و فەرەنسا میوانداری کردووە، بە بەشداری 70 سەرۆک و سەرکردەی جیھانی، بەبۆنەی ساڵیادی پێنجەم ساڵەی راگەیاندنی رێككەوتننامەی پاریس بۆ كەشوهەوا ڕێکی خستووە.

 

 سەرۆک کۆماری عێراقی ڕاشیگەیاند، "لە پێناو بەدەنگەوەهاتنی خێرای هەنگاوەكانی په‌سه‌ندکردنی ئەو رێككەوتننامەیە، عێراق دەستیكرد بە نووسینەوەی بەڵگەنامەی پشكدارییە نیشتمانییەكان (NDC) كە گوزارشتە لە نەخشە رێگای هەرە باڵای وڵات لە كاركردن لە بواری گۆرانكارییەكانی كەشوهەوادا، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە بنەمایەكی پتەو بۆ دامەزراندنی پایە بنەڕەتییەكانی ئابوورییەكی ژینگەپارێز بۆ ساڵانی 2020 بۆ 2030."

 

 

دەقی ووتارەکەی سەرۆک کۆمار:

 

‏‎"بەڕێز سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان

‏‎خوشك و برایانی بەڕێز

 

‏‎بە ناوی كۆماری عێراقەوە، جوانترین و گەرمترین سڵاو و رێزتان ئاڕاستە دەکەم، سوپاسی بەڕێز سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا و فەرەنسا و شیلی و ئیتاڵیا دەكەم، بۆ بانگهێشتكردنی عێراق بۆ بەشداریكردن لە کۆنگرەی لوتکە سەبارەت بە گەشوھەوا.

 

‏‎سه‌‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه‌ سەخته‌ی که‌ عێراق به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ جەنگ و ململانێكان و بونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی گیرۆدەی زۆرترین لێكەوتە خراپەكانی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بێت، بە رادەیەك بوونه‌ته‌ ئاستەنگ له‌بەردەم پەرەپێدانی ئابووری و پیشەسازی و تەكنەلۆجیا لە وڵاتەكەماندا.

 

به‌ڵام ‎مایەی شانازیمە رایبگەیەنم كە پەرلەمانی عێراق لە ٢٠٢٠/٩/٢٢ پڕۆژە یاسای چوونەپاڵ رێككەوتننامەی پاریسی بۆ كەشوهەوا-ی پەسەندكرد، ئەم هەنگاوە گەورەیە بووە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ لە پشتبەستن بە ھەمە جۆرکردنی سەرچاوەی ئابووری و پاڵپشتیكردنی بەرهەمهێنانی ووزەی نوێ و خستنەگەڕی میكانیزمی تەندروست.

 

‏‎بۆیە زۆر گرنگە لە پرۆسەی پەرەپێدانی ئابووری و پاراستنی كەشوهەودا، پاڵپشتییەكی تەواو لە وەبەرهێنان لە كەرتی تایبەتدا بكرێت، هەروەها بایەخێكی تەواویش بدرێت بە پەرەپێدانی توانای گەنجان و پشتیوانیکردنی ژنان.

 

لە پێناو بەدەنگەوەهاتنی خێرای هەنگاوەكانی په‌سه‌ندکردنی ئەو رێككەوتننامەیە، عێراق دەستیكرد بە نووسینەوەی بەڵگەنامەی پشكدارییە نیشتمانییەكان (NDC) كە گوزارشتە لە نەخشە رێگای هەرە باڵای وڵات لە كاركردن لە بواری گۆرانكارییەكانی كەشوهەوادا، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە بنەمایەكی پتەو بۆ دامەزراندنی پایە بنەڕەتییەكانی ئابوورییەكی ژینگەپارێز بۆ ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٣٠.

 

‏‎لە كۆتایدا هیواخوازم لە كار و ئەركە مرۆییەكانتان سەركەوتووبن، ئومێدەوارم نەخشە رێگای كۆبوونەوەكانی ئەم لوتكەیە بگەنە ئه‌نجام، بەو هیوایەی كاری پێكەوەیی دەوڵەتانی جیهان لە بواری ژینگەپارێزیدا بەردەوام بێت، هەوڵ و كۆششەكان بۆ كەمكردنەوەی رێژەی گازە ژەهراوییەكان لە هەوادا سەركەوتووبن، پرۆسەی پشتیوانی دارایی نێودەوڵەتیش لە بواری ژینگەپارێزیدا دادپەروەری و شەفاف بێت.

 

‏‎دووبارە سڵاوی خودای گەورەتان لێ بێت".