گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای داخستنی بەشێك لە پەیمانگا تایبەتەكانی سلێمانی دەكرێت

2019.05.18 - 10:29
App store icon Play store icon Play store icon
داوای داخستنی بەشێك لە پەیمانگا تایبەتەكانی سلێمانی دەكرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داوا لە پارێزگاری سلێمانی دەكات ئەو پەیمانگا و رێكخراوانەی فێربوونی زمان دابخات كە مۆڵەتیان نییە. . بەگوێرەی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە و ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی كراوە ئاماژە بەوەكراوە، بەپێی بڕیاری ژمارە (107)ی ساڵی 2017ی ئەنجوومەنی وەزیران كە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە كراوە، تیایدا هاتووە، لە دەسەڵاتی وەزیری پەروەردەیە كە مۆڵەت بدات بە كردنەوەی پەیمانگای پیشەیی ئەهلی بۆ فێربوونی زمانەكان و بەهێزكردنی وانەكانی خوێندن و فێربوونی پیشەیی. . لە نووسراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، روونكراوەتەوە كە چەندین شوێن بەناوی ڕێكخراو و دەزگا و دامەزراوە، بەتایبەتی لە هاویندا، خولی جۆراو جۆر دەكەنەوە، كە هیچ مۆڵەتێكیان نییە و لەژێر چاودێریدا نین. . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو پەیمانگا پیشەییە تایبەتانەی مۆڵەتی وەزارەتی پەروەردەیان هەیە، ڕەزامەندی هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاسایش و باج و دەرامەت و تەندروستی و بەرگری شارستانی و شارەوانی و بەڵگە و تاوان و كاروباری كۆمەڵایەتییان هەیە و پێویستە ساڵانە نوێی بكەنەوە و چاودێریشیان دەكرێت، بەڵام ئەو شوێنانەی مۆڵەتیان نییە، هیچ چاودێرییەكیان لەسەر نییە. . پەروەردەی سلێمانی داواشی لە پارێزگاری سلێمانی كردووە، هاوكاریان بن بۆ ڕاگرتن و داخستنی ئەو پەیمانگا و ڕێكخراو و خولانەی بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە كراونەتەوە. . هاوكات ئاگاداری هاوڵاتیانیشی كردووەتەوە، ئەو پەیمانگا و خولانەی مۆڵەتی وەزارەتی پەروەردەیان هەیە، مۆڵەتەكەیان هەڵواسیوە و فەرمانی وەزاریان هەیە، هەركەس سكاڵای لەسەریان هەبوو، ئاگاداریان بكەنەوە و ئەوان لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكەن. .